ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، مێرمنداڵێک بە ناوی ڕەزا کاووسی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی قووچان، کە یەکێک بوو لە “منداڵانی کار” و دانیشتووی شاری کەرەج بوو، لە میانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران پێکراوە و بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سنگیدا، گیانی سپاردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەرمی ئەم مێرمنداڵە، تەنیا دوای وەرگرتنی بڕی ٧٥٠ ملیۆن تمەن لە بنەماڵەکەی، ڕادەستیان کراوەتەوە.
ق.ش


