ک.م.م.ک:
سێشەممە ٥ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕەئووف شێخمەعرووفی و محەممەد فەرەجی، هەر دوو هاوڵاتیی خەڵکی بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»، لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمییەوە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لە مەهاباد، بە تۆمەتی «محاربه» و «افساد فی الارض» سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی «کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی بەسیج» دەستبەسەر کرابوون و لە تەواوی قۆناغەکانی لێپرسینەوە و پڕۆسەی دادوەریدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری دڵخوازی خۆیان بێبەش کراون.
ق.ش


