سەوزەوار؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری قوروە لە لایان هێزە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، مەحمود قورقوڵی و قاسم قورقولی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی خوسرەو عەلی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەبزێوەر دەستبەسەر کران و دوای تێپەڕین بە پڕۆسەی لێپرسینەوە، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شار.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و تۆمەتەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *