ئاودانان؛ دوابەدوای هەڵکوتانە سەر هێزە ئەمنییەکان لانیکەم شەش هاوڵاتی گەنج دەستگیرکران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، دوابەدوای هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شاری ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لانیکەم شەش هاووڵاتی بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی دەستبەسەر و بۆ بارەگای هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەم شارەدا گوازرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، ناسنامەی چوار لەو دەستبەسەرکراوانە پشتڕاست کراوەتەوە، کە بریتین لە سۆهەیل پاکرزان تەمەن 20 ساڵ، ئیلیا ئیمانی تەمەن 18 ساڵ، حەسەن حاجیان تەمەن 18 ساڵ و ئەمیر عەلی حەیدەری تەمەن 18 ساڵ.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەگەری تۆمەتەکان و دۆخی دەستبەرکراوەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *