بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمهڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممۆ ۷ی بەفرانبار هاوڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی خالید جەوهەری کوڕی نامیق بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لەبەندیخانەی ناوەندی بەندەرعەباس ئێعدام کرا.
ناوبراو لە۱٤ی خەزەڵوەری ۱۳۹۰بەتۆمەتی گواستنەوە وهەڵگرتنی شیشە(کریستانڵ) و کڕاک لەکارگەیەکی بەرهەمهێنان لە ٤ کیلۆمەتری بەندەرعەباس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەردەکرێ ولەڕێکەوتی ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۱ لەدادگای شۆڕشی بەندەرعەباس حوکمی ئێعدامی بۆ دەبڕدرێتەوە.
جێگەی باسە ئێعدام کردنی ئەم زیندانییە تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن پێگەیەنێرەکانی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
جێگەی بیرهانینە کەلە چەندد حەوتووی دوایدا پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەڵاڵەیەکی بەپەلە سڕینەوەی سزای ئێعدامی تاوانبارانی مەدە هۆشبەرەکانی تۆماروپەسەندکردووە ونوێنەرانی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران بەناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتی هێزی قەزایی خوازیاری ڕاوەستانی حوکمی ئێعدامی پێنج هەزار زیندانی مەحکووم بە ئێعدامی پێوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەبەرەکان تا کاتی لێکدانەوەی پڕۆسەی ناوبراو ڕابوەستێنن.
زۆرینەی چالاکانی مافەکان لەوبڕوایەدان کەدەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەشنێکی هەڵاواردنانە هەڵسووکەوت دەکات و ئەم هاوڵاتییانە بە بیانوو وتۆمەتی پڕووپووچ و درۆیین بەئێعدام مەحکووم دەکات.لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی داوا لەدەزگای قەزایی کراوە کەئێعدامەکانی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان تا پێداچوونەوەی پڕۆسەکە ڕابوەستێنن بەڵام دەزگایی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەمبەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەیارانە هەڵسووکەوت دەکات ولەماوەی چەندد مانگی بەرێدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەم زیندانیانەی ئێعدام کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان