کامێران؛ دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

هەینی ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕەزا مورادی، هاوڵاتی ٥٠ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی خامسان سەربە شاری کامێران، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە، تا ئێستە هەوڵی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو دامەزراوەی ڕەزا مورادی دەسبەسەر کردووە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *