ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، حوکمی ئێعدامی سپێهر گودەرزی و حسەین زەمانی، لە ڕۆژانی یەکشەممە ٩ و دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە برووجێرد و دۆروود جێبەجێ کرا.
ئەم دوو هاوڵاتییە پێشتر بەتۆمەتی هاوشێوە” کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرچاوە فەرمییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەربە هێزی قەزایی بەرانبەر بەم ئێعدامانە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ق.ش


