ماکۆ؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی تورکیاوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، حسەین دەولەتخا، هاوڵاتی خەڵکی گوندی یارمەق سەر بە شاری ماکۆ، لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکرفنەوەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی تورکیا، لەکاتێکدا لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوو، کوژرا.

شیاوی باسە کە لە ساڵانی ڕابردوو حاڵەتی جۆراجۆر لە کوژرانی هاوڵاتیانی کورد بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی تورکیا و هەروەها هێرشی درۆن دژی خەڵکی سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *