ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، مەنسوور کەریمی، لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، بەبۆنەی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکان، کەریمی ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، بەبۆنەی کێشەیی جەستەیی سەردانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنەی کردبوو و پاش نێزیک حەوتوویەک مانەوە، گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵەکەی کوتوویانە کە دۆخی تەندرووستی ئەم چالاکی کرێکارییە بەر لە مردنی ناجێگیر ببوە، بەڵام هەوڵی گونجاو بۆ چارەسەری لە کاتی پێویست نەدراوە.
کۆچی دوایی ئەم چالاکی کرێکارییە دژکردەوەی لە ناوبەری چالاکانی پیشەیی و پارێزەرانی مافی کرێکاران لێکەوتۆتەوە کە خوازیاری لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مردن و جۆری بەدواداچوونی پزیشکی ناوبراو بوون.
ق.ش


