سەردەشت؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٩ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی ئاکۆ عەزیزی و ئەیووب ڕەشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو هاوڵاتییەیان بەبێ پێبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و تا ئێستەیش هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *