ئێسفەراین؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان؛ سەرل بەیانی ڕۆژی یەکشەممو ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی عەلی ساعدپەنا تەمەن ٢١ساڵ و خەڵکی گوندی کەڵاتەی ئاغازادە سەربە شاری ئێسفەراین بەتۆمەتی کوشینی بەئەنقەست، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شاری جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دوو ساڵ بەرێ دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و فەرمییەکانی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *