دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لە مەهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، خزر(شەماڵ) ڕەسووڵ مروەت، زیندانی سیاسیی پێشوو خەڵکی مەهاباد و فەتاح یووسفپوور، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کران.

شیاوی باسە کە ئەم دەسبەسەریانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانە دەخرێنە ئەستۆیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *