ک.م.مک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان لە پەیوەندییەکی تێلەفوونیەوە مامۆستا ئەیووب گەنجی بەتۆمەتی بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی و چالاکی ئاینیی بۆ ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر بانگهێشتی لقی یەکی ئەو دادگایە کردووە.
شیاوی باسە کە مامۆستا ئەیووب گەنجی نووسەر و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی قەبای سنە بووە کە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایش، بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە ئامانجی تێکدانی بیروڕای گشتی، لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان بە دە ساڵ زیندان و دە ساڵ دوورخستنەوە و بێبەری کردنی هەتایی لە مامۆستایەتی مەحکووم کرابوو.
ق.ش


