مەترسی جێبەجێکردنی لەناکاوی حوکمی ئێعدامی ٤هاوڵاتی خەڵکی ئیلام

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، چوار هاوڵاتی خەڵکی ئیلام کە پێشتر بەتۆمەتی هاوشێوە(کوشتنی بەئەنقەست)لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوون، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکم بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، مێهرداد تاب، سەلیم سادقی، شێرزاد(پاشناو نازانراو) و هاوڵاتییەکی ژن( ناونیشانی پشتڕاست نەکراوەتەوە)، ناوی ئەم کەسانەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *