زیندانییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن شارەوانییەوە دەست بەسەر موڵک و ماڵیدا گیرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، زەوی کشتووکاڵی خاوەنی بەڵگە و تاپۆی فەرمی حەسەن بەهاری، زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز کە هەنووکە ماوەی زیندانییەکەی بەشێوەی ئازادی مەرجدار و پێوەنی ئەلکترۆنیکی لە دەرەوەی زیندان تێپەڕ دەکات، لەلایەن شارەوانی و شۆرای شاری سەقزەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

دەستبەسەرداگرتنی موڵکی خۆکەسیی بەبێ دەرکرفنی حوکمی یاسایی و تێپەڕاندنی ڕەوتی قەزایی، نەک تەنیا پێشێلکردنی ئاشکرای مافی خاوەنداریەتییە، بەڵکوو دەرخەری کەڵکوەرگرتنی دامەزراوە حکوومییەکان لە هێزی ئیداری بۆ پاڵەپەستۆ خستنەسەر هاوڵاتیانی سیاسییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *