ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارام وەفایی، هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی “عەباس ئاوا”ی شاری بۆکان و بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئارام وەفایی و دۆخی تەندروستی و ئەگەری تۆمەتەکانیەوە نییە.
E.Sh


