ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، زیندانی سیاسی، فەریاد قادری ٤٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی کولیجی سەربە سەوڵاوا کە ماوەی ١٩ مانگە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە مەریوان حوکمە ٥ ساڵەکەی تێدەپەڕێنێت، بەبۆنەی ڕێگری ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مافی چوون بۆ پشوو بێبەری کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕێژیم لە سنە.
شیاوی باسە فەریاد قادری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنرابوو.
ق.ش


