کوێیەشت؛ خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بەناونیشانی مەهدی مرادیان کوڕی حسەین و خەڵکی کوێیەشت سەربە پارێزگای لوڕستان دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە، بەڵام بە پێی داتاکان خۆکوژی لە کوردستان، بەهۆی پێڕانەگەیشتن لە بواری ژێرخانی ئابووری، نەبوونی هەلی کار و هەڵاواردنەوە ساڵانێکە گەشەی کردووە و خەمۆکی و بێ دەرەتانی و نەبوونی هیوا بە داهاتوو وای کردووە گەنجان و ژنان پەلاماری گیانی خۆیان بدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *