مەریوان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک دوای بانگهێشت‌کردنی ساختە لەلایەن پارێزگارەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی حەسەن مێهرابی خەڵکی مەریوان دوای سەردانی بنکەی پارێزگاری ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پاریزگاری مەریوان بە نووسراوێکی فەرمی بانگهێشتی ئەو کەسەی ناوبراوی کردبوو بۆ ئامادەبوون لە شوێنەکە، بەڵام بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بانگهێشتکردنە بە ساختەکاری و بۆ ئاسانکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو کراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت، لەکاتێکدا ئەم هاووڵاتیە لە بنکەی پارێزگاری ئامادەبووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ئەگواسترێتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ب‌.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *