ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکان، گرووپێکی خانەنشینان ڕێکەوتی شەمە ۱۳ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ ـی کوردی لەبەردەم ناوەندی پارێزگای کرماشان گردبوونەوە.
خۆپیشاندرەران لەسەر بابەتگەلێک وەکوو، دۆخی نالەباری ئابووری، هەڵاوسان و پشت گوێ خستنی داواکاری کرێکاران و خانەنشینان لەلایەن کاربەدەستانەوە درووشمیان گوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، درووشمەگەلێک وەکوو؛ جەور وستەمی زیادە ئێمەی هێنایە سەرجادە، بژێو و شکۆ دزرا چوو بەفیڕۆ، ئەی پارلمان هەی دەوڵەت چیدی بەسە خەیانەت و کرێکاری بەندکراو دەبێت ئازاد کرێت لە خۆپیشاندەران دەبیسترا.
جێگای باسە، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بە دۆخی نالەباری ئابووری وژێوی ژیان ـیان کرد و خوازیاری باشتری بوونی دۆخی ئابوورییان کرد و ڕاستەوخۆ داوای ئازادکردنی بەندکراوان و لەوانە شەریفە محەمەدی ـیان کرد.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ گردبوونەوەکە بە بێ توندووتیژی وبەرکەوتن کۆتایی هاتووەو هێزە ئەمنییەکان لەشوێنەکە ئامادە بوون.
م.ە