ک.م.م.ک:
ئایهان ئیبراهیمی زیندانی سیاسی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی ورمێ، سێشەممە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، پاش ٨٥ ڕۆژ مانەوە لە زیندان، بە پێوەنی ئیلەکترۆنیکییەوە و سنووردارکردنی تا تیژڕەوی یەک کیلۆمەتر لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بنەبڕی ساڵێک ێندانی تەعزیری بۆ زیندان ڕاگوێزرابوو. ناوبراو پێشووتر لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکان، دادگایی و مەحکووم کرابوو.
ق.ش