ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی خوارەماوا جێبەجێکرا. ئەم کەسانە بەتۆمەتەکانی مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست مەحکووم کرابوون.
ناونیشانی ئەم دوو زیندانییە، فەرهاد سپەهوەند ٣٢ساڵ تەمەن و میرزاوەلی ستوودە ٣٨ ساڵ ڕاگەیەنراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، سپەهوەند بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان و ستوودە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام و کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.
فەرهاد سپەهوەند خەڵکی خوڕەماوا و ١١ساڵی بەرێ دەسبەسەر کرا و ستوودەیش هەر خەڵکی خوڕەماوا و ٦ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتن دەسبەسەر کرا.
ق.ش


