ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەهاب دارابی شۆفیری بارهەڵگری خەڵکی شاباد کە لە ڕەوتی مانگرتنی سەرانسەری بارهەڵگران دەسبەسەر کرابوو، بە سێ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرکرا و بەناوبراو ڕاگەیەندراوە. هۆکاری مەحکووم کرانی، بەشداری لە مانگرتنەکان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتیوسنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوە.
دارابی کە بە نازناوی یووزی ئاسا دەناسرێت، لە ڕێکەوتی٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا، بنەماڵە و کەسووکاری بڵاویان کردەوە کە ناوبراو بە لێدان و تونداژۆیانە دەسبەسەر کراوە.
ماوەیەک دواتر، ویدیۆیەک لەلایەن ئەم شۆفیرەوە بڵاوکرایەوە کە لەودا بەانبەر بە هەوڵەکانی پێشووی پەژیوانی دەربڕیوە. هێشا نازانرێ ئەم ویدیۆیە لە چ دۆخێکدا تۆمار کراوە.
ق.ش