ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، سزای ٣٠ قامچی بۆ ئارمان شادیوەند، چالاکوانی ژینگەپارێز ، خەڵکی دەڕەشار، بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری ئەوکات، ئیبراهیم ڕەئیسی” لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی فەرمانگەی داواکاری گشتی ڕێژیمی ئێران لەم شارەدا بەڕێوەچوو.
ئەم بڕیارە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ دەرچووە.
لە بەشێکی دیکەی دۆسیەکەیدا، ئارمان شادیوەند بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “سووکایەتیکردن بە سەرکردایەتی” لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئێران لە دەڕەشار، بە ٢٤ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ف.ن