دەسبەسەر کردنی شارومەندێک بە توندوتیژی لە خوی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان٢٧٢٥ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی “تیمیش”ی سەر بە ناوچەی قەتووری شاری خوی بە ناوی ئەمین سەعدوویی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری خوی بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی، لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند: ئاستی توندوتیژی و لێدانی بریکارە ئەمنییەکان بەرامبەر ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکراوە بەجۆرێک بوو کە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ڕێبوارانی ئامادەبوو لە شوێنەکە دروست کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە بە بنەماڵەکەی نەداوەتەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *