کرماشان؛ توندوتیژی لە چوارچێوەی ڕەگەزی و هەڵاواردن دژی ژنان بەردەوام قوربانی لێدەکەوێتەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، فەرزانە مرادی ژنێکی تەمەن ٣٠ساڵ و دایکی دوو کچ خەڵکی شاری کۆزەران سەر بە کرماشان، بەبۆنەی دووگیان بوونی دووپاتە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراو و کوژرا.

پێدرام سەفایی هاوسەری ناوبراو، کە هەنووکە دەسبەسەرە، هاندەری خۆی بۆ ئەم جینایەتە ئەوە بووە کە کۆرپەکە لە ڕەگەزی کچە.

پرسی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و هەڵاواردن دژی ژنان و کچان بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانە. کوشتنی فەرزانە مرادی نەک تەنیا جینایەتێکی بنەماڵەیی، بەڵکوو هێمایەک لە هەڵاواردنی پێکهاتەیی دژی ژنانە، هەڵاواردنێک کە بایەخی ژنان و کچان کەمتر لە پیاوان پێناسە دەکرێت و مافی ژیانی ئەوان قوربانی بابەتە ڕەگەزییەکان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *