ڕاگواستنی عەلی حسەینپوور بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، عەلی حسەینپوور هاوڵاتی خەڵکی گوندی چیانە سەربە پیرانشار کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەدا بوو، پاش پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەزۆر و لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *