دووکۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نەوسوو برینداربوون

ک.م.م.ک:

دووشەمە ۲۷ـی سەرماوەزی ۲۷۲۳ـی کوردی، دوو کوڵبەر بە ناوگەلی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام خەڵکی گوندی دشەی سەر بە پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنوورەدەسکردەکانی نزیک نەوسوود بە دژواری بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەکە، ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام ڕان و دەستیان پێکراوەو بە خەستی برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، کۆڵبەرە برینداەکان بۆچارەسەری تەندرووستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لەشاری پاوە کراون.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *