هاووڵاتییەک کورد لە هەمەدان لەسێدارە درا

ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۱۹ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی حوسەین بەهرمەند، خێزاندار و خەڵکی شاڕۆچکەی رەبەت-ی سەر بە سەردەشت، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە هەمەدان لە سێدارە درا.

جێی ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بەسەردا سەپێندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *