مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هێمن مستەفایی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی مەحکووم بە ئێعدام بەناونیشانی هێمن مستەفایی، خەڵکی کانی دینار سەربە شاری مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرڕای دژایەتی سکاڵاکەرانی دۆسیەی حوکمی ئێعدامی ناوبراو، دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ناوبراویان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام، لە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *