ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ڕێبوار تالبی کوڕی کەماڵ و محەممەد شەریفپوور بیاندار کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی بانە بۆ لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران بانگهێشت کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە بڕیارس ڕۆژی ٢٠ی گوڵانی ئەم مانگە بۆ بەرگری لە خۆی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆن ئێرانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە لقی ١٠١ی دادگای سزامانگ شاری بانە ئامادە بن.
ق.ش