سێ هاووڵاتی لە سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک

دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ۲۷۳۳ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی، سروە پوورمحەممەدی و سۆما پوورمحەممەدی سێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین” لە سنە، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کران.
شایانی باسە، سۆما پوورمحەممەدی لە ڕێکەوتی ۲٨ بەفرانبار و سروە پوورمحەممەدی لە ڕێکەوتی ۹ی ڕێبەندان دەستبەسەر و گواسترانەوە بۆ ناوەندی چاکسازی (کانون اصلاح و تربیت) لە سنە و سەیوان ئیبراهیمی لە ڕێکەوتی ۲٨ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *