دەستبەسەری ۳ هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و دەڕە شار

ک.م.م.ک:

دوشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” وادی قادریان ” کە کارمەندی یەکێک لە بانکەکانی شاری بانەیە ئەمڕۆ لە شۆینی کارەکەی بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا،براکەشی بە ناوی وریا قادریان پێنجشەممەی رابردوو دەستبەسەر کراوە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە، لە دەڕەشاری ئیلام دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “موجتەبا دارایی” تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی حەتەم لە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز، و “ئەیوب ڕەحیمی فەر ” تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی شێخ نەبی لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەز لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران .

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *