بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢ هاوڵاتی بەناوەکانی، هەژار مەولان نەژاد و مەحموود مەولان نەژاد خەڵکی شاری مەهابادـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هاەکات ٢ هاوڵاتی دیکەیش لە شاری ئابدانان بەناوەکانی سینا حەقیر سەحەر و محەممەد مەهدی محەممەدی ١٧ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

هەروەها لە شاری مەلەکشای لە پارێزگای ئیلام هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەهمەن بەیگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

هەرلەم چوارچێوەیەدا یەکشەممە٦ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری جوانڕۆ گەنجێکی ٢٠ ساڵ تەمەن بەناونیشانی فەرشید ئەحمەدی ـ یان دەستبەسەر کرد.

هاوکات سێشەممە١ی سەرماوەز هاوڵاتییەک بەناونیشانی زەینەب باتووتە کچی ئیبراهیم، خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵ و خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *