ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو خوشکیان بە ناوەکانی ئارەزوو و ئازادە پوورسەمەد تەمەن ٢٧ و ١٦ ساڵان لە شاری سنە ڕفاند و هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئارەزوو پوورسەمەد تەمەن ٢٧ ساڵ لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری حکوومەتی ئێران لە شاری سنە و ئازادە پوورسەمەدی تەمەن ١٦ ساڵ لە بەناو سەنتەری چاکسازی ئێران لەم شارە دەستبەسەرە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە بە تۆمەتی نووسینی دروشم لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵکی ئێران و کوردستان دەستبەسەر کراون.
ک.ح