ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی سەرچاوەی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، گەنجێکی شاری سەقز بەناونیشانی مەتین ئەمینی کوڕی جەمشید بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی تا کاتی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، کە پێشتریش ئاماژەمان پێکردبوو ناوبراویان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ گواستبوویەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە و لە ماوەی دەستبەسەرییەدا هەموو چەشنە ئەشکەنجەیەک کرابوو و هەنووکە پاش ئازادبوونی سەرقاڵی چارەسەری ئەو زام و برینانەیە کە لە ئەشکەنجەدا لە جەستەی کەوتبوون.
شیاوی باسە مەتین ئەمینی ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر لەماڵی باوکی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەری و توندئاژۆیانە و بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کرد.
ق.ش