ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” موحسێن جەوهەری ” تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری شاباد و ” پێشەوا ئاقاپوور ” خەڵکی شاری بۆکان لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە ، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
جێگای باسە، موحسێن جەوهەری کوڕی عەلی ئەکبەر و برای ئەسەد جەوهەری پاڵەوان و راهێنەری تیپی بۆکسی ئێران، بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازران.
لە هەواڵێکی دیکەدا، محمد مهدی جەوهەری ناسراو بە سینا، ۳۳ ساڵە و کوڕی ئەسکەندەر و برازای موحسێن جەوهەری لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکراوی ئەو دوو کەسی دیکە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


