ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە کاتی ناڕەزایەتیە گشتییەکان هاووڵاتییەک بە ناوی “پەیمان مینبەری ” تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران گیانی لە دەستدا.
پێویستە بگوترێ کە، لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی خەڵک لە شاری سنە، شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر دوو هاووڵاتیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران گیانیان لەدەست دا، کە پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی گیان لەدەستداوەکەێتری بە ناوی”داریووش عەلیزادە ” بڵاو کردبۆوە.
ع . ر


