هاوڵاتییەکی دیکە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، دووشەممە٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سابیر عەبدوڵڵاتاش ٣٧ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی بادە کە، ئەم هاوڵاتییە تووشبووی نەخۆشی سییەکانییەتی و بنەماڵەکەی دەیانویست دەرمان بنێرن بۆ کوڕەکەیان، کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد خۆیان لەوەرگرتنی دەرمانەکە بواردووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و دۆخی سڵامەتی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *