ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی فەرهاد مەلەکی کوڕی فەسیح و شۆڕش ئیبراهیمی کوڕی زاهیر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت کران.
بوگوێرەی هەواڵەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ دووهەم ڕۆژە لەدوای یەک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان کراون.
شیاوی باسە کە, سێشەممەی ئەم حەوتوویە، دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی سەرکەوت عەلیپوور کوڕی نێعمەت و هەیبەت عەلیپوور کوڕی عیزەت، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان دەستبەسەرکران.
ئەم چوار هاوڵاتییە هەموویان خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوانن.
جێی سەرنجە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم چوار هاوڵاتییە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ق.ش


