بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوکاری چالاکانی مەدەنی،مەراسمی گووڵباران کردنی گۆڕی دلێر ئەحمەدی ڕۆژی پێنج شەممە،کاتژمێر ٤و نیو لە بەشی چواری ((بەهەشتی محەممەدی))لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتو ئەم چالاکانە هاوڕێ لە گەڵ خەڵکی مەدەنی بە دەسەوە گرتنی چڵێک گوڵ هاوغەمی خۆیان لە گەڵ بنەماڵەی دلێر ئەحمەدی دەربڕی و بەم شێوەیە سپاس و ڕێزیان بۆ لێبوردەییان لە مەڕ بکوژی کوڕەکەیان پیشان دا.((ر،ر))لاوێک کە بڕیار بوو ڕۆژی سێ شەممە،۲ی خەرمانان لە بەندیخانەی شاری سنە لە سێدارە بدرێت،
لە ساڵی ۹۱لە شەڕێکی سەر شەقام دلێر ئەحمەدی ،۲۳ساڵانی کوشتبوو.ناوبراو بە رەزامەندی بنەماڵەی ئەحمەدی لە پەتی سێدارە ڕزگاری بو. چالاکانی مەدەنی سنە،داوایان کردبو لە خەڵکی سنە بۆ ڕێزلێنان لە بنەماڵەی ئەحمەدی،ڕۆژی پێنج شەممە،٤ی خەرمانان ،بە ئامادە بوونیان لە گۆڕستانی ((بەهەشتی محەممەدی)) مەزاری کوژراوەکە گوڵباران بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان