ک.م.م.ک:
پێنجشەممە30ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، هێزەسەرباییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوو لە مەودایەک نێزیک و بەبێ ئاگاکردنەوەی پێشوەخت ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و ناوبرا لە قاچ و ئەژنۆ دا بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە کە، ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “ئەکبەر خودامورادی” و خەڵکی گوندی بانی ساکان-ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژەیه کە ناوبراو گواستراوەتەوە
بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەرمانی بۆ چارەسەری پزیشکی.
ع. س