دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ۱۰شارۆمەندی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوو ۱۰شارۆمەندی کورد لە شارەکانی شنۆ،ورمێ،سەردەشت و بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کریان.

لە هەواڵەکەدا هاتووە،حەکیم شوجاعی کوڕی سەدیق ۲۲ساڵان،لە ڕۆژی ۲۸گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە ،ناوبراو خەڵکی گوندی گەندوڵا سەر بە بەشی شنۆیە و تائێستا بنە ماڵە کەی هیچ زانیاریەکیان لە مەڕ شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری قۆڵبەست کرانی نیە.

سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی مەولان نیا،ئەحمەد مولان نیا و عەلی عەلیزادە خەڵکی گوندی گوڵان سەر بە شاری سەردەشت،لە کاتێکدا دەیانویست بەڵگەی ماوەبەسەر چوی هاتو چوی سنورەکەیان نوێ بکەنەوە . لە ناوچەی ئالان سەردەشت لە لایەن هێزە ئینتزامیەکان لە ڕۆژی یەک شەممە ۳۱گەلاوێژ دەستبەسەر و تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لە سەریان نیە و هۆکاری دەسبەسەر کرودنەکەێان نادیارە.

٤شارۆمەندی خەڵکی  بۆکانی لە لایەن هێزە (جلوبەرگ مەدەنیەکانی) ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان لە ناو ماڵی خۆیاندا ،لە ڕۆژی هەینی ۲۹گەلاوێژ دەسبەسەر و گوازراەنەوە بۆ شوینێکی نادیار کە تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لە شوینی ڕاگرتنیان لە بەر دەستا نیە.

فەرهاد پەیغامی و باوکی بە ناوی حەسەن پەیغامی کە لە ڕۆژی ۱٥گەلاوێژ لە شاری ورمێ دەسبەسەر کراون،تا ئیستا بە شێوەی نایاسایی دەسبەسەر و لە گرتوخانەدا ڕادەگیراون.کە فەرهاد پەیغامی لە بەندی لاوان ،و حەسەن پەیغامی لە بەندی تایبەت بە مادە هۆش بەرەکان ڕاگیراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان