ئازادی کاتی شەهاب(شوانە) عەلیزادە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، شەهاب( شوانە) عەلیزادە خاوەنی ( ئەوراق فرۆشی “ئیستۆکی شوانە”) خەڵکی مەهاباد، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد ڕایان گواستبوو.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستنەسەری و ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *