ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆڕتی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دە هاوڵاتی دەستەبەسەرکراو کە لەلایەن هێزە ئەولەکارێکانی ئیران لە گوندەکانی چۆمان، نمەشێر، نەجنە، کۆپێچ، کە سەربە شاری بانە و سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن ھێشتا لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێراندان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەست کومەڵەی مافی مروڤی کوردستان گەیشتوون، ناوی ئەو چالاکوان ودەستەبەسەرکراوانە بەم شێوەیەیە:
ڕفیق پزیشکی، سەعید قادری، سەڵاح پزشکی، ئەبوبەکر پزیشکی، فەرزادپزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، کەریم پزشکی و بێهزاد پزیشکی و جەمال مرۆتی و سەعید ڕەشیدی.
جێی وەبیرھێنانەوەیە، ئەو 10 هاوڵاتییە نزیکەی 95 ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی شەپۆلێکی دەستەبەسەرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەولەکارێکانی ئێرانەوە دەستەبەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بنکەکانی دەستبەسەرکردن.
جێی ئاماژەیە، ناوبراوان لە کاتی دەستەبەسەرکردنیانەوە تەنها توانیویانە پەیوەندی تەلەفۆنی کورت بە خێزانەکانیانەوە بکەن،بەڵام مافی سەردان و پارێزەرێکی دیاری کراویان پێنەدراوە.
جێی تێبینیە، بێهزاد پزیشکی لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بانەیەو ھاوڵاتێکانی تر لە ناوەندی بنکەی دەستەبەسەرکردنی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ڕاگیراون.
ئەو هاوڵاتیانە و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە٢٠ی گەلاڕێزانی٢٧٢١ی کوردی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە لەلایەن ھیزەکانی نەھێنی و ئەولەکاری دەستەبەسەرکران.
7 کەس لە دەستەبەسەرکراوەکان بە شێوەیەکی کاتی لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بە بارمتەی٢٠٠میلیون تمەن بۆ ھەرکامیان ئازاد کران.
ش.م


