گواستنەوەی دوو هاوڵاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ زیندان

KMMK:

دووشەممە ٢٢ ی سرەماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەرید درەخشانی کوڕی حامید و ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید خەڵکی شاری مەریوان پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە مەریوان بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرانەوە.

جێئ بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی لێیان دراوە زانیارییەک نەدرکاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *