KMMK:
پێنج شەممە 16ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو شارۆمەندی خەڵکی شاری قوروە لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ناسناوی ئەم کەسانە،« داریووش خالدیان» 22 ساڵ و کوڕی ھووشەنگ و « موحسین سەعیدی» 21 ساڵ و کوڕی حوسەین، خەڵکی شاری قوروە راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کەسانە بە بێ ھەبوونی بڕیاری دادوەر لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیرا براون.
ھەروەھا تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە شوێنی ھێشتنەوە و ھۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم کەسانە، زانیاریەک لەبەردەست نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


