KMMK:
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم 20 هاوڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
لە شاری تاران 7 خوێندکار و هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی سوهەیب بادرووج خەڵکی مەریوان، فەرزاد سامانی، سالار ڕەهەوی، دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، ئەفشین مام ئەحمەدی و سیروان نووری خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زانکۆی خواڕەمی تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە لە شاری مەهاباد دوو کەسی دیــکە بە ناوەکانی ئیمان عەبدی و سۆران حسێن زادە دەستبەسەر کراون و بۆ گرتووخانە گوازراونەوە.
لە شاری ڕەبەتیش 3 کەس بە ناوەکانی بەهمەن یووسف زادە، فەرهاد مووساپوور و فەرەیدوون مووساپوور، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
لە هەڵمەتێکی دیکەدا 4 هاوڵاتی بە ناوەکانی زانیار موعتەمێدی، سیروان کەریم نەژاد، کاروان مینوویی و کارۆ عەلیداد لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ ناوەندی ئەم دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییە ڕاگوازران.
لە شاری بۆکان ــیش لانیکەم 4 کەس لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ناونیشانی کەسێکیان بە ناوی عەزیمە ناسری ئاشکرا بووە.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم کەسانە نایاسایی و بە بێ نواندنی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی بووە. دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سووکایەت و جنیوو و لێدانیان بەرکەوتووە.
بنەماڵەی دەستبەسەر کراوان هێشتا لە شوێنی دەستبەسەری و هۆکار دەستبەسەر منداڵەکانیان بێ ئاگان و نازانن چی بە سەر منداڵەکانیان هاتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان