KMMK:
پێنجشەمە 3 رەزبەری2720ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناونیشانی “کەیوان قادرپوور” لە بەرزاییەکانی شاری بانە راستی گۆلەبارانی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی هات و بە قۆرسی بریندار بووە.
کەیوان قادرپوور خەلکی گوندی مالتە سەر بە شاری بانەیە کە لەگەل چەند کۆلبەرێکی تر کەوتووبوون بووسەیەکی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە گولەبارانی بە ئەنقەسەت لە گۆندێکی سەر بە قەزای چۆمان بریندار بووە.
ناوبراو بە هۆی گرانی برینەکانی ڕاگۆستراوە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە و رەوشی ناوبراو خراپ و قەیراناوی یه.
به پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان140 کۆڵبەر و کاسبکار بە دەستی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان