KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، سێ زیندانی خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ” خزر قەویدڵ”، ” هەژیر ئیران نەژاد” و ” حسێن” کە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و ئێعدامیان بە سەردا سەپێنرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگواستران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ زیندانییە لە بەندی گەنجان و ١۵ی زیندانی ورمێ ڕاگیرابوون.شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی سپای پاسدارانەوە وەکوو سەرەکی ترین مافیای مادە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ناسراوە، مادە هۆشبەرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردۆتەوە و زۆرینەی گەنجانی ئەم دەڤەرەی تووشی ئەم مادە هۆشبەرە کردووە و بۆ خۆیشی لە پاش تووشبوون دەیان خاتە نێوو بازرگانی ئەم دیارە مەترسیدارە و دواتر دەیان گرێت و ئێعدامیان دەکات.
دەکرێ بوترێ شەڕی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ گەلی کورد هەموو ڕەهەند و قۆناغەکانی گرتۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان